لە بەردەوامیی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەمشەو جارێکی تر بە درۆن هێرش کرایە سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە دۆڵی ئاڵانە، هاوکات فڕۆکەکانی هاوپەیمانان دوو درۆنی تریان خستە خوارەوە.
کەمێک پێش ئێستا و لە کاتژمێر (21:10)ـی ئەمشەو، لە چوارچێوەی بەردەوامیی هێرش و پەلامارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر لایەنە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشی کردە سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە ناوچەی دۆڵی ئاڵانە درا.
ئەمجەد حوسێن پەنا، ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵەکە ڕایگەیاندووە، توانراوە بەرپەرچی بەشێک لە پەلامارەکە بدرێتەوە، بە جۆرێک دوو درۆنی دیکە لە ئاسمانی بارەگاکانی کۆمەڵەدا لەلایەن فڕۆکەکانی هاوپەیمانانەوە کراونەتە ئامانج و خراونەتە خوارەوە.
کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە ماوەی دەستپێکی شەڕی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە تاوەکو ئێستا، بە زیاتر لە 79 مووشەک و درۆن، بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵەی کردووەتە ئامانج.