ئه‌مڕۆ 23 ساڵ به‌سه‌ر ڕووخانی ڕژێمی پێشووی به‌عسدا تێپه‌ڕی و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیش ده‌ڵێت، 9ی نیسان کۆتاییهاتنی سەردەمی ستەمکاری و دەستپێکی قۆناغێکی نوێ بوو بۆ گەلی عێراق.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه به‌بۆنه‌ی 9ی نیسان ڕۆژی ڕووخانی ڕژێمی به‌عس له عێراق بڵاویكردوه‌ته‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، لەم ڕۆژەدا عێراقییەکان ئازادی و وڵاتەکەیان لە دەستی "باندێکی تاوانبار" وەرگرتەوە کە وڵاتیان نوقمی شەڕ و وێرانکاری کردبوو.
جەختیان لەوەشکردوه‌تەوە، گۆڕانی عێراق بۆ وڵاتێکی دیموکراسی و خاوەن دەستوور، دەرفەتی بۆ هەموو پێکهاتەکان ڕەخساندووە تا بەشدار بن لە دیاریکردنی چارەنووسی خۆیاندا.
هاوكات سودانی پابەندبوونی حکومەتەکەی دووپاتکردەوە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان، بەردەوامبوون لە گەشەپێدان و پاراستنی عێراق لە مەترسییەکانی ناوچەکە و ئەو شەڕانەی دوو ساڵە بەرۆکی ناوچەکەیان گرتووە.
23 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی هێرشیانكرده سه‌ر عێراق و دوای چه‌ندین ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه، له 9ی نیسانی ئه‌و ساڵه‌دا به یه‌كجاری ڕووخانی حكومه‌تی ئه‌وكاتی عێراق ڕاگه‌یه‌نرا.
له‌و ساڵه به دواوه ڕۆژی 9ی نیسان لای ته‌واوی گه‌لانی عێراق تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و یادی ده‌كه‌نه‌وه، لەلایەن حکومەتی عێراقیشەوە ئەو رۆژە وەک پشووی فەرمی دیاریکراوە، به‌ڵام ئه‌مساڵ له هه‌رێمی كوردستان نه‌كرا به پشوو.