سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگه‌یاند، پێشێلكردنی ئاگربه‌ست، وه‌ڵامێكی توندی به‌دوادا دێت، ده‌شڵێت، لوبنان به‌شێكه له ئاگربه‌سته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا.
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، له پۆستێكیدا، كه له ئێكس بڵاویكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت: "هەر پێشێلکارییەکی ئاگربەست وەڵامی توندی بەدواوە دەبێت، بۆیە پێویستە دەستبەجێ ئاگرەکە بکوژێندرێتەوە".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، لوبنان و تەواوی میحوەرى مقاومە بەشێکی دانەبڕاون لە هەر ڕێککەوتنێکی ئاگربەست.
قالیباف جەختی لەوەش کردووه‌تەوە، کە لە پێشنیازە 10 خاڵییەکەی ئێران‌دا، پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هاوپەیمانانی وڵاتەکەی لە پێشینەی کارەکاندایە و هیچ پاشەکشەیەک لەم هەڵوێستەدا نییە.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، سه‌ره‌ڕای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له نێوان ئه‌مریكا و ئێران، به‌ڵام ئیسرائیل به‌رده‌وامبوو له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر لوبنان و دوێنێ به سه‌ختیی ئه‌و وڵاته‌ی بۆردومان كرد و گوتیشی، ئاگربه‌ست لوبنان و حیزبوڵا ناگرێته‌وه.