ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئەنجامدانی تاوان دژی مرۆڤایەتی تۆمەتبار دەکات و داواش لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات میکانیزمێکی تایبەت بۆ بەدواداچوونی تاوانکارییەکانی تاران دابمەزرێنێت.
ڕێکخراوەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا بە بۆنەی چوارەمین ساڵیادی کوژرانی دەیان هاووڵاتیی بڵووچ بەدەست هێزەکانی ئێران لە میانی شۆڕشی ژینادا ئاماژەی بەوە دا کە چوار ساڵ لەمەوبەر هێزە ئەمنییەکان لە زاهیدان ٨٧ خۆپیشاندەر و خەڵکی ئاساییان بە شێوەیەکی نایاسایی کوشتووە، و دەسەڵاتدارانی ئێرانیشی بە ئەنجامدانی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لە کاتی سەرکوتی خۆپیشاندانەکاندا تۆمەتبار کرد.
لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەیدا، لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای لە کۆمەڵگەی جیهانی کرد کە لەگەڵ قوربانییانی شۆڕشی ژینادا بوەستنەوە، جەختیشی لەوە کردەوە که پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکان میکانیزمێک بۆ بەرەنگاربوونەوە و لێپرسینەوە لە تاوانکارییەکانی حکومەتی ئێران پێکبهێنێت.