کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی سووتەمەنیی دەست بە بەرهەمهێنان دەکەنەوە و له چهند ڕۆژی داهاتوودا نرخی بەنزین دادەبەزێت.
سالار محەممەد لێپرسراوی بەشی پشکنین و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر بە میدیاکانی ڕاگەیاند، بە کۆتاییهاتنی شەڕ و ئاڵۆزییەکان نرخی سوتەمەنیش بەهۆی کەوتنەکاری کێڵگە ناوخۆییەکانەوە دادەبەزێت بە هەموو جۆرەکانییەوە.
ئاماژەی بەوەشداوه، هۆکاری گرانبوونی بەنزینیش لە ماوەکانی ڕابردوودا هەر بەهۆی جەنگەوە بووە، چونکە کارکردنی ژمارەیەک کێڵگەی تایبەت بە بەرهەمهێنانی بەنزین ڕاگیرابوون.
ئەوەش لە کاتێکدایە پاش دەستپێکردنی جەنگی ئێران و ئەمریکا-ئیسرائیل، نرخی لیترێك بەنزین نزیکەی 100 دیناری چووەتەسەر و ئێستا بە گشتیی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان نرخی هەر لیترێک بەنزین بە نزیکەیی، بۆ نۆرماڵ 975 دینار و بۆ موحەسەن هەزار و 175 دینار و بۆ سوپەریش هەزار و 325 دینارە.