ڕاستەوخۆ

پارێزگاری حەسەکە: چاودێری پڕۆسەی پێدانی ناسنامە دەکەین بۆ کوردانی بێ ناسنامە

reset font size increase font size

نورەدین ئەحمەد، پارێزگاری حەسەکە، بە مەبەستی چاودێریکردنی پڕۆسەی پێدانی ناسنامە بەو هاوڵاتییە کوردانەی ساڵانێکی زۆر لە مافە بنەڕەتییەکانیان بێبەش کرابوون، سەردانی ناوەندی تۆمارکردنی پڕۆسەی پێدانی ناسنامەی لە شارەکە کرد و لە نزیکەوە گوێی لە کێشە و داواکارییەکانی خەڵک گرت.

پارێزگاری حەسەکە، لە کاتی سەردانەکەیدا جەختی لەسەر پێویستیی خێراکردنی ڕێکارەکان و نەهێشتنی ئاستەنگە کارگێڕییەکان کردووەتەوە، تاوەکو هەموو ئەو کەسانەی ڕەگەزنامەیان لێ زەوت کراوە، بتوانن لە کاتی دیاریکراودا مامەڵەکانیان تەواو بکەن.

بەگویرەی ئاژانسی هەواڵی هاوار، پڕۆسەکە تایبەتە بە گەڕانەوەی مافی هاوڵاتیبوون بۆ دانیشتووانی ناوچەی جەزیرە کە لە سەردەمی ڕژێمی پێشوودا لە ناسنامە بێبەش کرابوون، بڕیارە تاوەکو 6ـی ئایار 2026، داهاتوو بەردەوام بێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.