ئێران ڕه‌تیده‌كاته‌وه موشه‌كیان به توركیاوه نابێت و ده‌ڵێت "لێكۆلینه‌وه ده‌كه‌ین".
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ هاوتا توركییه‌كه‌ی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاندووه، ئەو موشەکانەی کەوتوونەتە ناو خاکی تورکیا، یان ئاسمانی ئەو وڵاته‌یان بەزاندووە، لەلایەن ئێرانەوە نەبووە و لێکۆڵینەوەی ورد لەم بارەیەوە دەکەن.
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی گوتووه، بەزاندنی ئاسمانی تورکیا بە هیچ شێوەیەک قبوڵکراو نییە و ئەنقەرە هەموو ڕێکارێکی پێویست بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەی دەگرێتەبەر.
هاكان فیدان داواشی له هه‌موو لایه‌نه‌كان كردووه، دووربکەونەوە لە هەر هەنگاوێک، کە دەبێتەهۆی تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە و مەترسیی بۆ سەر ژیانی مەدەنییەکان.
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا دوو جار به موشه‌ك هێرش كرایه سه‌ر دوو شوێنی جیاواز له توركیا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، نیگەرانیی توندی خۆی بەرامبەر بەزاندنی سەروەریی ئاسمانی وڵاتەکەی دەربڕی.