سوپای ئه‌مریكا له ماوه‌ی 10 ڕۆژی جه‌نگه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران پێنج هه‌زار ئامانجی ئه‌و وڵاته‌ی بۆردومانكردووه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا (سێنتكۆم) ده‌ڵێت، له ماوه‌ی 10 ڕۆژی جه‌نگدا و له هێرشه سه‌ربازییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل دژی ئێران، زیاتر له پێنج هه‌زار ئامانجیان له ناو ئه‌و وڵاته‌دا بۆردومانكردووه، به تایبه‌تیی ئه‌و شوێنانه‌ی سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیی بوون.
ده‌شڵێت، سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی و توانا موشه‌كیی و درۆنییه‌كانی ئێران و كارگه‌ی دروستكردنه‌كانیان به ته‌واوه‌تی له ناوبراون، زیاتر له 50 كه‌شتیی و ژێر ده‌ریایی هێزی ده‌ریایی ئێرانیشیان خاپوركردووه.
سێنتكۆم ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له هێرشه سه‌ربازییه‌كاندا، فڕۆكه‌كانی بی یه‌ك و بی دوو بی 52 له‌گه‌ڵ چه‌ندین جۆر فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ی دیكه و كه‌شتیی جه‌نگیی به‌شدارییان كردووه.