ڕاستەوخۆ

باکرهان: کورد دەزانێت چی دەکات پێویستی بە ئامۆژگاری ده‌وڵه‌ت نییه‌

reset font size increase font size

هاوسه‌رۆكی ده‌مپارتی ڕایگەیاند، کورد زۆر بەباشی دەزانێت چ جۆرە هەڵوێستێک بنوێنێت و پێویستی بە ئامۆژگاری دەوڵەتی تورکیا نییە.

تونجەر باکرهان لە کۆبوونەوەی هەفتانەی گروپی دەم پارتیدا گوتی، هۆکاری نەڕوخانی ڕژێمی ئێران بەهێزی حکومەتەکەی نییە، بەڵکو هەڵوێستی گەلەکەیەتی کە دەزانێت دەستێوەردانی دەرەکی لە وڵاتەکەیدا ئاسایش و خۆشگوزەرانی بەدوای خۆیدا ناهێنێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەک هەمیشە هەموو جیهان چاوی لە هەڵوێستی کوردە، 10 ملیۆن کورد لە ئێراندا هەیە و هەر دەوڵەتێک مافی گەلانی وڵاتەکەی بە فەرمیی نەناسێت بێگومان قەدەری وەک ئێران دەبێت.

دەشڵێت، پێویستە تورکیا ئەزموون لە ڕوخانی ڕژێمی عێراق و سوریا وەربگرێت و هەمان هەڵەی ئەوان دووباره‌ نەکاتەوە، "دەوڵەت دەڵێت کورد چی دەوێت؟ با پێتان بڵێم کورد مافە سەرەتاییەکانی خۆی دەوێت و پێویستە هەموومان ئەم وڵاتە لە ئەگەری ڕوودانی هەرجۆرە هێرشێک بپارێزین".

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.