ڕاستەوخۆ

عێراق بە فەرمی داوای لە ئینتەرپۆڵ کرد نوور زوهێر دەستگیر بکات و بیگەڕێنێتەوە

reset font size increase font size

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق بە شێوەیەکی فەرمی داوای لە پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپوڵ) کردووە نوور زوهێر، تۆمەتباری سەرەکیی دۆسیەی ناسراو بە "دزیی سەدە" دەستگیر بکات و ڕادەستی دەسەڵاتدارانی عێراقی بکاتەوە.

بە گوێرە ئەو بەڵگەنامانەی، کە لەلایەن میدیای فەرمیی عێراقەوە بڵاوکراونەتەوە، سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی عێراق نووسراوێکی فەرمی ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی عەرەبی و نێودەوڵەتی کردووە. لە نووسراوەکەدا داوا کراوە ڕێکاری بەپەلە و پێویست بگرنەبەر بۆ گەڕاندنەوەی تۆمەتبار (نوور زوهێر جاسم) بۆ عێراق، ئەمەش لەسەر بنەمای ئەو حوکمە نائامادەییەی، کە لەلایەن دادگەی تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییەوە بەسەریدا سەپێنراوە.

نوور زوهێر وەک تۆمەتباری ژمارە یەکی دۆسیەی (دزیی سەدە) دادەنرێت، کە تێیدا بڕی 3.8 تریلیۆن دیناری عێراقی لە هەژماری دارایی دەستەی گشتیی باجەکان لە بانکی ڕافیدەین، لە ڕێگەی پێنج کۆمپانیای وەهمییەوە ڕاکێشرابوو.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، پێشتر حکومەتی عێراق لەگەڵ تۆمەتبارەکەدا ڕێککەوتبوو بە کەفالەت ئازاد بکرێت بە مەرجێک بڕی 1.6 تریلیۆن دینار، کە لە ئەستۆیدایە بگەڕێنێتەوە، بەڵام ناوبراو تەنیا 365 ملیار دیناری گەڕاندەوە و دواتر بە شێوەیەکی تەمومژاوی چووە دەرەوەی عێراق، ئەم هەڵاتنەش پڕۆسەی وەرگرتنەوەی پارە دزراوەکانی بە تەواوەتی پەکخستووە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان