ڕاستەوخۆ

ئەمریکا هێرشەکانی بۆسەر ئێران دەست پێکردەوە ترەمپیش هەڕەشەی گورزی کوشندە دەکات

reset font size increase font size

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی هێرشە سەربازییەکانی بۆ سەر ئێران ڕاگەیاند و دەڵێت هێرشەکان بە ئامانجی پاراستنی ئازادیی کەشتیوانیە لە گەرووی هورمز. 

 ( سێنتکۆم ) دەڵیت لەسەر فەرمانی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی لە هێرشە ئاسمانی و سەربازییەکانمان بۆ سەر ئێران دەستپێکرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوی سێنتکۆم، ئامانج لەم هێرشە زەمینگیرییە نوێیانە، لاوازکردن و لەناوبردنی زیاتری تواناکانی تارانە لە هەڕەشەکردن سەر ئازادیی کەشتیوانی لە گەرووی هورمزدا.

هاوکات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکی تونددا ڕایگەیاند: "ئەم هێرشانە وەک تۆڵەسەندنەوە و وەڵامدانەوەیەکە بۆ بۆردومانەکەی دوێنێی کەشتییەکان لە لایەن ئێرانەوە." ترەمپ هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی تاران کرد و وتی: "ئەگەر ئەمە دووبارە ببێتەوە، دۆخەکە زۆر خراپتر دەبێت!"

 ئەمریکا جەختی کردووەتەوە کە تاران بە تەواوی بەرپرسیارە لە بەرامبەر ئەو " هێرشە دەستدرێژیکارانە و ناڕەوایانەی" ئەمدواییە کە کەشتییە بازرگانییەکان و ستافە مەدەنییەکانی کردووەتە ئامانج، کە بە شێوەیەکی ئازاد لەم ڕێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییەدا گەشت دەکەن.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.