هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی پشتیوانیی بۆ بڕیار و هه‌نگاوه‌كانی عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق دووپاتده‌كاته‌وه و ده‌ستكراوه‌یانكرد بۆ هه‌ر بڕیارێك له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی عێراقدا بێت، به تایبه‌تیی له بڕیاری چه‌كداماڵین و كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا.
شه‌وی ڕابردوو لایه‌نه‌كانی هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی به ئاماده‌بوونی عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له نوسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی كۆبونه‌وه و چه‌ند پرس و دۆسیه‌یه‌كی گرنگی ناوخۆیی و ناوچه‌ییان تاوتوێكرد.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا لایه‌نه‌كانی چوارچێوه جه‌ختیان له پاراستنی سیستمی سیاسی و دیموكراتیی عێراق و سه‌روه‌ریی بڕیاره‌كانی كرده‌وه له باره‌ی جه‌نگ و ئاشتی.
هاوپەیمانییەکە دەڵێت، هه‌ر بڕیارێكی تاكلایه‌نانه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و پره‌نسیپانه، پێشێلكردنی یاسا و بنه‌ماكانی ده‌ستور و ده‌وڵه‌تی عێراقه.
لایه‌نه‌كانی چوارچێوه ته‌ئكیدیان كرده‌وه ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبیی، دامه‌زراوه‌یه‌كی فه‌رمیی ئه‌منییه و پابه‌نده به ده‌ستور و یاسا به‌ركاره‌كان و بڕیاره‌كانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق و ئه‌ركه‌كانی به گوێره‌ی یاسا ئه‌نجام ده‌دات.