ڕاستەوخۆ

پۆلیسی هەولێر: زیاتر لە دوو تۆن یاری ئاگرین لە هەولێر دەستی بەسەردا گیرا

reset font size increase font size

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، بڕێکی زۆر یاری ئاگرین و تەقەمەنی لە رۆژانی جەژندا دەستی بەسەردا گیرا وە کە بڕیار بووە لە بازڕەکاندا ساغ بکرێنەوە. 


پۆلیسی هەولێر دەڵێت، ئەوبڕەی دەستی بەسەردا گیراوە، زیاتر بووە لە دوو تۆن، ئامانجیش لە گرتنەبەری ئەم ڕێوشوێنانە پاراستنی سەلامەتیی گشتی و ڕێگری کردنە لەو دیاردە نادروستانەی کە دەبنە هۆی دڵەڕاوکێ و زیانگەیاندن بە منداڵان و مێرمنداڵان.


پۆلیسی هەولێر جەخت دەکاتەوە کە مەفرەزەکانیان لە ڕۆژانی داهاتووشدا لەسەر شەقام و بازاڕەکان دەبن بۆ ڕێگریکردن لە فرۆشتنی ئەم ماددانە، ئەوکەسانەشی کە پابەند نابن، ڕێکاری توندی یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.


پۆلیسی هەولێر داوا لە دایکان و باوکان دەکات ڕێگری لە منداڵەکانیان بکەن لە کڕینی ئەم یارییە مەترسیدارانە، تاوەکو پێکەوە ژینگەیەکی ئارام و بێمەترسی بپارێزین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان