هه‌وڵه‌كان بۆ كۆتاییهێنان به چه‌قبه‌ستویی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامن، یه‌كێتی و پارتیش به ئه‌رێنیی له پرسه‌كه ده‌ڕوانن و ده‌یانه‌وێت كۆبونه‌وه‌كانیان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان.
دوای دەستپێشخەرییەکەی سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی بۆ ده‌ربازبون له‌و چه‌قبه‌ستوییه سیاسیه‌ی هه‌رێم و پێكهێنانی حكومه‌ت و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، یه‌كێتی و پارتی جه‌خت له پێویستیی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌كان و كۆتاییهێنان به چه‌قبه‌ستویی دۆخه سیاسیه‌كه ده‌كه‌ن.
سەڵاحەدین بابەکر, گوتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بۆ نوچە تیڤی ڕایگه‌یاند، پارتی و یەکێتی ئامادەیی خۆیان بۆ کۆبوونەوە دەربڕیوە و یەکگرتووی ئیسلامیش هاوکاردەبێت بۆ دەرچوون لەو چەقبەستووییە سیاسیەی هه‌یه.
هاوکات سەعدی پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی كوردستان بۆ نوچه‌تیڤی ده‌ڵێت، دەستپێشخەریی کراوە و بە ئەرێنی لێی دەڕوان، بەڵام تا ئێستا وادە و شوێنی کۆبوونەوەکان دیاری نەکراوە.
لەلایەکی دیکەوە ئەشواق جاف، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانیش بۆ نوچه‌تیڤی ڕایگه‌یاند، لیژنەیەک دروستکراوە بۆ گفتوگۆ و سەردانیکردنی هەموو لایەنه‌کان.
گوتیشی، پارتی پێشوازی لە هەر هەوڵێک دەکات ئامانج لێی کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حكومه‌ت بێت.