دوای هەشت ساڵ لە ئاوارەیی و دەربەدەریی، سبەینێ هەشتەمین کاروانی کۆچبەرانی عەفرین لە دێرک و قامیشلۆوە دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
پەیامنێری نووچە تیڤی ڕۆژاڤای کوردستان ڕایگەیاند، بڕیارە هەشتەمین کاروانی کۆچبەرانی عەفرین، ڕۆژی چوارشەممە 3ـی حوزەیران لە دێرک و قامیشلۆوە بەرەو زێدی خۆیان بەڕێکەون.
گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین لە چوارچێوەی ئەو رێککەوتنەدایە کە لەنێوان ڕۆژاڤای کوردستان و حکومەتی کاتیی دیمەشق کراوە.
لە ساڵی ٢٠١٨ سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی، هێرشێکی فراوانیان کردە سەر عەفرین و دوای شەڕێکی فراوان داگیریان کرد، بەڵام کورد دەستبەداری خاکی عەفرین نەبووە و لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکاندا ئاوارەکان دەگەڕێنەوە زێدی هەزاران ساڵەی خۆیان.