ڕاستەوخۆ

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئامادەین بە ژمارە ڕەفتار بکەین، 39 بە 39ـین و داوای نیوەی حکومەت دەکەین

reset font size increase font size

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ساڵیادی دامەزراندنی حیزبەکەیدا گوتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا ئامادەیی حیزبەکەی نیشان دا، لەسەر بنەمای ژمارەی کورسییەکان ڕەفتار بکەن و ڕایگەیاند: "39 بە 39ـین و داوای نیوەی حکومەت دەکەین".

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە میانی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، لەبارەی پێگەی حیزبەکەی و هاوپەیمانێتییە نوێیەکانیانەوە ڕایگەیاند، هیچ لایەنێکی کوردی هێندەی یەکێتی قوربانیی بۆ گەل و خاک نەداوە.

ئاشکراشی کرد، لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا وڵاتانی وەک ئەمریکا، ئەوروپا، چین، ڕووسیا و وڵاتانی دراوسێی وەک ئێران و وڵاتە عەرەبییەکان متمانەیان بە یەکێتی هەیە و گوێ لە دەنگی دەگرن. سەرۆکی یەکێتی بەڵێنی دا، لە ڕۆژانی داهاتوودا پەیامێک بڵاو بکاتەوە و تێیدا بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی حیزبەکەی و پڕۆژەی کابینەی نوێی حکومەت بخاتە ڕوو.

بافڵ تاڵەبانی تیشکی خستە سەر هەوڵەکانیان بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و ڕایگەیاند، توانیویانە بەغدا ئارام بکەنەوە و بەو هاوپەیمانێتییەش لەگەڵ نەوەی نوێ هەیانە، سلێمانییان ئارام کردووەتەوە.

ناوبراو ئاشکرای کرد، پڕۆژەیەکیان هەیە بۆ لێکتێگەیشتن لەگەڵ هەموو حیزبەکانی کوردستان بە ئامانجی دروستکردنی سەنگەرێکی نەتەوەیی تاوەکو حیزبەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان کۆببنەوە و سیاسەتیان لە یەکتر نزیک بکەنەوە، چونکە بە گوتەی ئەو "٥٠ ملیۆن کورد هەیە، کەچی ئەمە حاڵمانە کە هەیە"، سەرکردە دێرینەکانیش بەم دۆخەی ئێستای کورد لە سووریا، ئێران، عێراق و ئەوروپا قایل نەدەبوون.

سەرۆکی یەکێتی گرنگترین هەنگاوی داهاتووی حیزبەکەی ئاشکرا کرد و گوتی: "پشت بە خودای گەورە، لەم ڕۆژانەدا لەگەڵ نەوەی نوێ هاوپەیمانێتییەکی ستراتیجی واژۆ دەکەین و دەست بۆ لایەنەکانی دیکەش درێژ دەکەین، بۆ ئەوەی بەڕاستی ژیانی هاونیشتمانیی کورد لە کوردستان بگۆڕین و دۆخی خوشک و براکانیشمان لە عێراق باش بکەین".

بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە سەرکەوتنی پڕۆسەکە کردەوە و ڕایگەیاند، حکومەت دروست دەبێت و بە گوێرەی لایەنەکانی دیکە، کە داوایان کردبوو بە گوێرەی ژمارەکان مامەڵە بکرێت، ئەوانیش ئامادەن بەو شێوازە مامەڵە بکەن و بەهۆی هاوسەنگیی کورسییەکانەوە (39 بە 39) داوای نیوەی پێکهاتەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان