بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگری، توانی حەوت تیرۆریستی داعشی داواکراوی دادگاکانی عێراق بە ماددەی 4ی تیرۆر دەستگیر بکات کە لە شاری سلێمانی و دەوروبەری خۆیان حەشاردابوو.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو داواکراوانە لە ڕابردوودا چەکداری گرووپی تیرۆریستی داعش بوون و لە ڕۆژی 2026/8/18دا، تیرۆریستان بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوە و بەپێی تایبەتمەندیی شوێنی تاوان، ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ کران.