وەزارەتی بەرگریی ئیمارات ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی لەبارەی پێشێلکارییە مووشەکییەکانی ئەمڕۆ (18ی ئابی 2026) بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکە دوو مووشەکی بالیستییان تۆمار کردووە کە لە ئێرانەوە ئاراستەی خاکی ئیمارات کرابوون.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگری، مووشەکی یەکەم لە دەرەوەی ئاوە هەرێمییەکانی ئیمارات کەوتووەتە خوارەوە، و مووشەکی دووەمیش لە ناو ئاوە هەرێمییەکانی وڵاتەکەدا کەوتووەتە خوارەوە.
وەزارەتەکە جەختی لەوە کردەوە کە هێزە چەکدارەکان لە حاڵەتی ئامادەباشی و هۆشیاریی تەواودان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەک و پاراستنی سەروەری، ئاسایش و سەقامگیریی وڵات، هەروەها داوای لە هاووڵاتییان و دانیشتووان کرد کە تەنها پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن و دوور بکەنەوە لە پڕوپاگەندەکان.