ڕاستەوخۆ

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کەمترین مووچەی خانەنشینیی کرێکارانی کەرتی تایبەتی بە 500 هەزار دینار دیاریکرد

reset font size increase font size

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕێنمایی ژمارە (٦)ی ساڵی ٢٠٢٦ی بە واژۆی ئاوات جەناب نووری دەرکرد و بەپێی و رێنماییە نوێیە کەمترین مووچەی مانگانەی خانەنشینی بۆ کرێکارانی کەرتی تایبەت بە بڕی ٥٠٠ هەزار دینار دیاریکرا.

لە ڕێنماییەکەدا مەرج و رێوشوێنەکانی وەرگرتنی مووچەی خانەنشینی بەسەر چەند بەشێکدا دابەش کراون:

مەرجی تەمەن و خزمەت: پیاو دەبێت تەمەنی ٦٠ ساڵ و ئافرەت ٥٥ ساڵی تەواو کردبێت بە مەرجی هەبوونی لانیکەم ٢٠ ساڵ خزمەتی دەستەبەرکراو، یان بەبێ رەچاوکردنی مەرجی تەمەن، پیاو پێویستی بە ٣٠ ساڵ و ئافرەت بە ٢٥ ساڵ خزمەتی دەستەبەرکراو هەیە.

حاڵەتەکانی کەمئەندامی: ئەو کرێکارانەی بەڕێژەی ١٠٠٪ تووشی نەخۆشیی پیشەیی دەبن بەپێی راپۆرتی لیژنەی پزیشکی، یان لە کاتی کاردا تووشی پێکان دەبن و دەبێتە هۆی پەککەوتنی تەواویان.

کۆچی دوایی: ئەگەر کرێکار لە ماوەی خزمەتیدا کۆچی دوایی بکات و ناوی لە تۆمارەکانی دەستەبەریی کۆمەڵایەتیدا بەردەوام بێت، خێزان و جێماوەکانی مافی وەرگرتنی مووچەکەیان دەبێت.

ئەم رێنماییە لە ڕۆژی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەکرێت و لە ڕۆژنامەی فەرمی (وەقایعی کوردستان) بڵاودەکرێتەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.