لە شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان مەسیحییەکان ڕوویان لە کەنیسەکان کرد و بە ئەنجامدانی مەراسیمی ئایینی جەژنی پاسکالیا (قیامە)یان پیرۆز کرد.
لە شاری قامیشلۆ مەسیحییەکانی ئۆرتۆدۆکس ڕوویان لە کەنیسەی مار یاقوبی نسێبینی کرد و بە داگیرساندنی مۆم و پیرۆزبایی مەراسیمەکەیان بەڕێوە برد.
دەستەواژەی قیامە لای باوەڕدارانی مەسیحی بە واتای سەرکەوتنی ژیان بە سەر مردندا و سەرکەوتنی هیوا بە سەر ئازارەکان دا دێت. پیاوانی ئایینیش لە وتارەکانیان دا جەختیان لە سەر بایەخی فیداکاری، خۆشەویستی و چەسپاندنی ئاشتی لە ناوچەکەدا کردەوە.
ئەم جەژنە لای کەنیسەی ئۆرتۆدۆکسی ڕۆژهەڵاتی، بایەخێکی زۆری هەیە و لە کاتژمێرە درەنگەکانی شەودا بە ئەنجامدانی نوێژ و مەراسیمی تایبەت دەست پێ دەکات.