ڕاستەوخۆ

ئێران 23 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی لە کەنداوی عومان دا ڕاگرتووە

reset font size increase font size

بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆمپانیای تانکەر تەرکەرز، حکومەتی ئێران بڕیاریداوە لەم مانگەدا نزیکەی 23 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو لەسەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی لە کەنداوی عومان بهێڵێتەوە.

ئاماژەی بەوەکردووە، هێشتنەوەی ئەم قەبارە زۆرە لە کەنداوی عوماندا لەکاتێکدایە کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی ئێران بە شێوەیەکی بەردەوام بە ئاوەکانی وڵاتەکەدا هاتوچۆ دەکەن و حکومەتی ئێرانیش توانیویەتی ئاستێکی بەرز لە هەناردەکردنی نەوتی خاوی وڵاتەکەی بپارێزێت.

بەگوێرەی ئامارەکانی کێپلەر لەسەرەتای مانگی شوباتی ئەمساڵەوە ئێران بە تێکڕای دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی لە ڕؤژێکدا بارکردووەو ئەمەش بەرزترین ئاماری ئەو وڵاتە لە ساڵی 2019ـەوە هەژماردەکرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئێران 200 ملیۆن بەرمیل نەوتی لە ئاوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەڵگرتووەو و ئەم ڕێژە بەرزەی ڕاگرتنی نەوت لە کەنداوی عوماندا لەپێناو ڕێگریکردن لە پەککەوتنی هەناردەکردنی نەوتی خاوی ئێرانە بۆ کڕیارە چینییەکان و وەک پارێزێک لەبەرامبەر وەستانی بارکردنی نەوتی ئێران ئەنجامدراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.