کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) په‌یامێكی به بۆنه‌ی جه‌ژنه‌كانی ڕه‌مه‌زان و نه‌ورۆزه‌وه بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، هیواداره گەلی کورد لە داهاتوویەکی نزیکدا بە ئازادیی لەسەر خاکی خۆی جەژنەکان پیرۆز بکات.
كه‌نه‌كه وێڕای پیرۆزبایی له موسوڵمانانی جیهان و گه‌لی كورد، هیوای خواستووه جه‌ژن ببێتە مایەی ئاشتی و گەلی کورد لە داهاتوویەکی نزیکدا بە ئازادیی لەسەر خاکی خۆی جەژنەکان پیرۆز بکات.
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان ده‌شڵێت، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە قۆناغێکی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت و نەخشەی ناوچەکە بەرەو گۆڕانکاریی دەچێت.
ده‌شڵێت، ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووەتە ئەجێندای سەرەکی و لە ڕۆژئاواش هێرشی گەورە ئەنجامدراوە.