ڕاستەوخۆ

لە پارێزگای هاتای ڕێگری لە هاندەرانی یانەی ئامەد سپۆر دەکرێت

reset font size increase font size

دەستەی ئاسایشی وەرزشی پارێزگای هاتای لە تورکیا ڕایگەیاند، ڕێگە نادەن هاندەرانی یانەی ئامەد سپۆر بۆ یاری یانەکەیان بەرامبەر یانەی هاتای سپۆر لە یاریگا ئامادەبن.

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ، یانەی ئامەد سپۆر و هاتای سپۆر لە پارێزگای هاتای یاری بکەن لە خولی تی ئێف ئێفی تورکی، بۆ بە دەستهێنانی پلەی یەکەمی خولەکە.

پێش یارییەکە، دەستەی ئاسایشی وەرزشی پارێزگای هاتای بە سەرۆکایەتی، مستەفا مەساتلی پارێزگاری هاتای بڕیاردراوە، هاندەرانی یانەی ئامەد سپۆر ئامادەی یارییەکە نەبن.

یانەی ئامەد سپۆر، کە ڕکابەری لەسەر پلەی یەکەمی خولی یەکەمی تی ئێف ئێفی تورکی دەکات، لە یاریی هەفتەی 32دا دەبێتە میوانی هاتای سپۆر بە بێ ئامادەبوونی هاندەرانی یانەکەیان.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.