ڕاستەوخۆ

ئامەدسپۆر داوای لێبوردن لە هاندەرانی دەکات

reset font size increase font size

دەستەی بەڕێوەبەرانی ئامەد سپۆر ڕایگەیاند: داوای لێبوردن لەو ملیۆنان کەسە دەکەین کە لە یاریگا و لەسەر شاشەکان سەیری یارییەکەیان کرد نەمانتوانی سەرکەوتنیان پێببەخشین.

ناهیت ئێرن، سەرۆکی ئامەدسپۆر و شێدا ئارسلانتاش جێگری سەرۆکی ئامەدسپۆر و مەتین کلاڤوز سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکاری، کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیان ئەنجامدا و داوای لێبوردنیان لە هاندەرانیان کرد.

مەتین کلاڤوز ڕایگەیاند، ئێمە ئامانجی پاڵەوانێتیمان هەیە و وەک ملیۆنان کەس یەکگرتووین بۆ پاڵەوانێتی، یارییەکەی ئومرانیەسپۆر یارییەکی نائومێدکەر بوو بۆ ئێمە، داوای لێبوردن لەو ملیۆنان کەسە دەکەین کە لە یاریگا و لەسەر شاشەکان سەیری یارییەکەیان کرد، کە نەمانتوانی سەرکەوتنیان پێببەخشین، ئەمە وەک پاشەکشەیەک دەبینین.

گوتیشی: بەڵام ئێمە ئەو جامە بەجێناهێڵین، دەیهێنینە ئەو شارەی کە ئەوە شایەنی ئەوەیە ئێمە پیرۆزبایی لە شارەکانی هەرێم دەکەین بۆ پاڵەوانێتیەکەیان زۆر دڵخۆشین.
لە کۆتایی گوتارەکەیدا، ناهیت ئێرن، سەرۆکی ئامێدسپۆر ڕایگەیاند، کە ئامانجیان بردنەوەیە لە سێ یارییەکەی دیکە و گەیشتن بە خولی سوپەرلیگ و داوای لە هاندەرانی کرد کە “یەکگرتوو بن!”

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.