ڕاستەوخۆ

ئینفانتینۆ: مۆندیالی 2026 گەورەترین و سەرکەوتووترین ڕووداوی وەرزشییە لە مێژوودا

reset font size increase font size

سەرۆکی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ (فیفا) و سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە ئاهەنگێکی پێشوازیی تایبەتدا لە تاوەری ترامب لە شاری نیویۆرک، سەرکەوتنی مێژوویی ئەم خولەی مۆندیالیان ڕاگەیاند.

جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا، مۆندیالی 2026ی بە مەزنترین پاڵەوانێتیی جامی جیهانی لە مێژوودا پێناسە کرد و ستایشی ڕۆڵی باڵای ئەمریکای کرد لە سەرخستنی ئەم وەرچەرخانە وەرزشییەدا.

سەرۆکی فیفا لە گوتارەکەیدا دڵخۆشیی خۆی بەو ئامارە پێوانەیییانە دەربڕی کە پێش یاریی کۆتایی تۆمارکراون و ڕایگەیاند: "ئەم جامی جیهانییە سەرجەم پێشبینییەکانی تێپەڕاند. ئەمە تەنها مەزنترین پاڵەوانێتیی مێژوو نییە، بەڵکو گەورەترین ڕووداوی مرۆیی، کۆمەڵایەتی و کولتوورییە، کە جیهان تا ئێستا بەخۆیەوە بینیویەتی. بۆ ئەم سەرکەوتنەش، سوپاسی ترامب دەکەم".

ئینفانتینۆ ئاماژەی بە قەبارەی بەشداریکردنی جەماوەری کرد و گوتی: "حەوت ملیۆن کەس لە ناو یاریگاکاندا ئامادەبوون، 10 ملیۆن کەس لە شەقامەکانی ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک هاتوونەتە دەرەوە و ملیاران کەسیش لە پشت شاشەی تەلەفزیۆنەکانەوە بینەری بوون".

شەش ملیۆن و ٦٦٥ هەزار هاندەر (ئەم ژمارەیە کۆی ئامادەبووانی هەردوو مۆندیالی 2018 و 2022ی پێکەوە تێپەڕاند، کە شەش ملیۆن و 436 هەزار بوو. هاوکا‌ت ژمارەی پێوانەیی مۆندیالی 1994ی ئەمریکاشی شکاند کە سێ ملیۆن و 587 هەزار بوو.

لای خۆیەوە، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند: "ئەمە بێگومان گەورەترین ڕووداوی وەرزشییە لە تەواوی مێژووی جیهاندا، شتێکی یەکجار سەرنجڕاکێشە".

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان