دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕوسیا ناسراو بە "کرێملن" ڕایگەیاند، کارەکانی گروپی سێ قۆڵی تایبەت بە پرسە ئەمنییەکانی نێوان ڕوسیا و ئەمریکا و ئۆکرانیا ڕاگیرا، بێ ئەوەی هۆکاری ڕاگرتنەکە ڕوونبکاتەوە.
پێسکۆڤ، بە ڕۆژنامەی "ئیزڤێستیا"ی ڕوسی گوتووە، کارەکانی گرووپی سێ قۆڵی تایبەت بە پرسە ئەمنییەکانی نێوان ڕوسیا و ئەمریکا و ئۆکرانیا ڕاگیراوە، بەڵام هێشتا کەناڵە دووقۆڵییەکان کراوەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، گرووپی دوو قۆڵی ڕوسیا و ئەمریکا لەبارەی پرسه ئابوورییه کان بەردەوامن لە کارەکانیان.
گوتەبێژی کرێملن گوتیشی، کارکردن لەسەر ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لە نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە.