ڕاستەوخۆ

کەژار: نەورۆز مژدەی بەرزکردنەوەی تێکۆشانی گەلانە بە پێشەنگایەتیی ژنان

reset font size increase font size

کۆمەڵگەی ژنانی ئازادیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناسراو بە (کەژار) ڕایگەیاند، نەورۆزی ئەمساڵ مژدەی سەرخستنی تێکۆشانە لە ئێران بە پێشەنگایەتیی ژنان.

کەژار لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، نەورۆز لە مێژووی گەلاندا هەمیشە سیمبوڵی بەرخۆدان بووە لە بەرانبەر زوڵم و ستەم، لەگەڵ پێوەرەکانی کۆمەڵگەی دیموکراتیکیش یەکدەگرێتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کاتێکدا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ناو ئاگری شەڕ و گرژییەکاندایە، نەورۆز دەبێتە دەستپێکی پێکهێنانی بەرەیەکی خۆڕاگریی و ڕاپەڕین لە دژی دیکتاتۆری.

جەخت لەوەشکراوەتەوە، چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتییەکان لە یەکێتیی گەلان و بونیادنانی کۆمەڵگە، لەسەر بنەمای دیموکراسی بونیاد دەنرێت.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، نەورۆزی ئەمساڵ مژدەی سەرخستنی تێکۆشانە لە ئێران، بە پێشەنگایەتی ژنان و دەرفەتێکە بۆ بەهێزکردنی فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.