وه‌زیری جه‌نگیی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، سه‌رۆك تره‌مپ ده‌توانێت هه‌موو سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی ئێران له ناو ببات و ئه‌وان داوای ئاگربه‌ستیان كردووه.
پیت هێگسێس، وه‌زیری جه‌نگیی ئه‌مریكا له كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌نووسیدا گوتی، ڕابه‌ر و زۆربه‌ی وه‌زیر و به‌رپرسه باڵاكانی ئێرانیان له ناو بردووە، ئێستا جگه له ڕێككه‌وتن هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌یان له به‌رده‌ست نییه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لێدانی ئێران ئازایه‌تی سه‌رۆك تره‌مپ بوو، ئه‌وه‌ی كرا ته‌نها به تره‌مپ ده‌كرا، جه‌نگی ئێرانیش ده‌ری خست توانای سەربازی ئه‌مریكا چه‌ند به‌هێزه.
گوتیشی، توانا سه‌ربازی و موشەکیی و درۆنییەکانی ئێرانمان تێکشکاندووە و لەناو بردووە، هه‌روه‌ها هێزی ئاسمانیی و ده‌ریایی وڵاته‌كه‌شمان له ناو بردووه.