ڕاستەوخۆ

وەزیری جەنگى ئەمریکا: گەمارۆکانى سەر ئێران توندتر دەکەینەوە

reset font size increase font size

پیت هێگست ڕایگەیاند: بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران هیچ پەلەمان نییە و لە بەردەم ئێراندا دەرفەت بۆ ڕێککەوتنێکی باش هەیە، هەروەها، گەمارۆکانى سەر ئەو وڵاتە توندتر دەکەینەوە.

پیت هێگست وەزیری جەنگی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند: گەمارۆی دەریایی لەسەر ئێران بەردەوامە و هەموو ئەو کەشتیانەی کە پەیوەندییان بە ئێرانەوە هەیە یان بۆ بەندەرەکانی ئەو وڵاتە دەڕۆن یان لێوەی دێن، جوڵەیان ڕاگیراوە.

دەشڵێت: گەمارۆی سەر ئێران توندتر دەکەینەوە و دەست بەسەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی ئەو وڵاتەدا دەگرین .

گوتیشى: هێرشەکانمان بۆسەر ئێران لە ماوەیەکى کەمدا بە ئامانجەکانى گەشتووە و ڕێگا نادەین بەهیچ جۆرێک ئەو وڵاتە  ببێتە خاوەنى چەکى ئەتۆمى.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.