ڕاستەوخۆ

ئەمریکا 19 کەشتیی جەنگی لە نزیک ئێران جێگیر دەکات

reset font size increase font size

تۆڕی هەواڵی (CNN) لە زاری چەند بەرپرسێکی سەربازییەوە بڵاویکردەوە، هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی هێرشە ئاسمانییەکانی واشنتن بۆ سەر تاران، هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا لانی کەم 19کەشتیی جەنگی گەورەیان لە نزیک ئاوەکانی ئێران جێگیر کردووە.

پێکهاتەی هێزە دەریاییەکەی ئەمریکا لە ناوچەکە

هێزی دەریایی ئەمریکا ڕوونکردنەوەی داوە کە تەواوی ئەم کەشتییە جەنگییانە لە ئێستادا لە باکووری " کەنداوی عەرەب"  جێگیرکراون، کە پێکهاتوون لە:

12 تێکشکێنەری موشەکی (Missile Destroyers).
2  فڕۆکەهەڵگری زەبەلاح (Aircraft Carriers).

 ژمارەیەک پارچە و کەشتیی تری سەربازیی هاوکار.

ئەمە لەکاتێکدایە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ئاماژەی بەوە کردووە، ڕۆژی چوارشەممە زیاتر لە 20 کەشتیی جەنگیی ئەمریکی لە ئاوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەوریەیان کردووە، بە مەبەستی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە.

ترەمپ کۆتاییهاتنی ئاگربەستی ڕاگەیاند؛ تەقینەوەکان دەستیان پێکرد

ئەم جەولە نوێیەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، چەند کاتژمێرێک دوای لێدوانەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دێت کە تێیدا ڕایگەیاندبوو: "ئەگەری هەیە ئاگربەستی نێوان هەردوو وڵات کۆتایی پێهاتبێت."

سێنتکۆم لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی  "ئێکس" دووپاتی کردەوە کە هێرشەکان بە فەرمانی ڕاستەوخۆی فەرماندەی گشتی بووە و ئامانج لێی پەکخستنی تواناکانی ئێرانە لە هەڕەشەکردن سەر ئازادیی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز.

 ئەو ناوچانەی لە ناوەوەی ئێران بۆردومان کراون:

میدیا فەرمییەکانی ئێران، وردەکاریی دەنگی تەقینەوەکانیان لە چەند شارێک بڵاوکردەوە:

  1. بەندەر عەباس و سیریک: ئاژانسی "فارس"ی ڕایگەیاند، دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێز لە نزیک ئەم دوو شارە کەناراوییە بیستراوە.

  2. چابەهار و کەنارەک: ئاژانسی فەرمیی "ئێرنا" ئاشکرای کرد کە دەنگی نزیکەی 10 تەقینەوەی گەورە لەم دوو ناوچەیە بیستراوە. هاوکات پشتڕاستی کردەوە کە هێڵی کارەبای بەشێک لە شاری چابەهار بڕاوە و لێکۆڵینەوەکان لە ڕووداوەکە بەردەوامن.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.