بەرپرسێکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ئاشكرایكردووه، تاوانباری مه‌ترسیدار له ناو ئه‌و زیندانیكراوانه‌ی داعشدا هه‌یه كه له سوریاوه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ عێراق ته‌نانه‌ت تێیاندایه به‌شداری له كۆمه‌ڵكوژی كوردانی ئێزدییه‌كاندا كردووه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق كه قسه‌ی بۆ كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ربییه كردووه باسی له‌وه‌كردووه، رێكاره‌كانی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و زیندانیكراوانه‌ی داعش نزیكه‌ی شه‌ش مانگی پێده‌چێت.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه بڕیارە لێکۆڵینەوە لە هه‌زار و 387 تاوانبار ده‌کرێت كه هاوڵاتی 42 وڵاتی جیاوازن، لە سوریاوە گوازراونه‌ته‌وه بۆ زیندانەکانی عێراق.
ئاماژە بەوەشکراوە، تا کۆتایی هاتنی رێکارەکانی لێکۆڵینەوەکان هیچکام لە تاوانبارەکان رادەستی وڵاتەکەیان ناکرێنەوە.