ئهمریكا بڕیاریدا مافی مانهوهی ههمیشهیی و سێ ملیۆن دۆلار بداته ههر كهسێك زانیاری لهسهر هێرشكارانی سهر بنكهكانی وڵاتهكهی له عێراق بدات.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێگەی پڕۆگرامی "پاداشت بۆ دادپەروەری" بڕی سێ ملیۆن دۆلار و پێدانی مافی نیشتەجێبوون (گرین کارت) وەک پاداشت دیاریدەکات بۆ هەر کەسێک زانیاری ورد بداتە باڵیۆزخانەی ئەمریکا له بهغداد لەبارەی ئەو کەسانەی هێرش دەکەنە سەر بنکە و بارەگاکانیان لە عێراق.
بە گوێرهی ڕاگەیەنراوەکە، ئەو کەسانەی زانیارییەکان دەگەیەنن، جگە لەو بڕە پارەیە، ئاسانکارییان بۆ دەکرێت بۆ گواستنەوەی خۆیان و خێزانەکانیان بۆ ئەمریکا و پێدانی مافی پەنابەرێتی و نیشتەجێبوونی هەمیشەیی، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ پاراستنی سەرچاوەی زانیارییەکان لە هەر مەترسییەکی ئەمنی.
ئەم هەنگاوەی واشنتن دوای زیادبوونی هێرشە درۆنی و موشەکییەکان دێت كه لە لایەن گروپە چەکدارەکانەوە دەکرێنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد و کونسوڵخانەی وڵاتەکە لە هەولێر، ئێستاش گرژییەکانی ههردولا لە ناو خاکی عێراق گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار.