ڕاستەوخۆ

پەرلەمانتارێکی عێراق بۆ هاکان فیدان: هەڕەشەت لێ قبوڵ ناکەین

reset font size increase font size

پەرلەمانتارێکی عێراق بە توندی وەڵامی هاکان فیدان دەداتەوە و دەڵێت، عێراق دەوڵەتێکی خاوەن سەروەرییە و خاوه‌نی خۆی هه‌یه‌، ده‌شڵێ، هەڕەشەت لێقبوڵ ناکەین.

حەبیب حەلاوی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی سادقوون لە پەرلەمانی عێراق، وەڵامی لێدوانەکانی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیای دایەوە و دەڵێت، عێراق دەوڵەتێکی خاوەن سەروەرییە و زمانی هەڕەشە و گوڕەشە لە کەس قبوڵ ناکات.

دەشڵێ، ئەو لێدوانانەی وەزیری دەرەوەی تورکیا و ئەو زمانە هەڕەشەئامێزەی بەرامبەر عێراق بەکاری هێناوە، جارێکی دیکە ئەو عەقڵییەتە خۆبەزلزانە دەردەخات کە نە وانەی لە مێژوو و نە لە ڕاستییە جوگرافییەکان وەرگرتووە و نازانیت مێژوو و جوگرافیا چییە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، عێراق وانە لە کەس وەرناگرێت و بە عەقڵییەتی سەرپەرشتیار بەڕێوە ناچێت بەڵکو خۆی خاوەنی خۆیەتی".

قسەکانی ئەو پەرلەمانتارە دوای ئەوە دێت، دوێنێ هاکان فیدان رایگەیاند، لەدوای کۆتاتییهاتنی ئەرکەکانیان لە سوریا دەستیان بەتاڵ دەبێت بۆ عێراق، وتیشی، دوای پێشهاتەکانی ئەم دواییە لە سوریا، رەهەندێکی دیکەی هەمان پرس لە عێراق بەڕێوەدەچێت و دوای تەواوبوونی دۆسیەی سوریا، نۆرەی عێراق دێت، كه‌ مه‌به‌ستی ئەنجامدانی هێرشێکی نوێ بۆ هەرێمەکانی گەریلا له‌ باشوری کوردستان بوو.

 

 

‌

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.