ڕاستەوخۆ

شارەوانییەکی سەر بە دیمەشق گروپی گەشتیاری تێکەڵ‌ و سەماکردنی قەدەغەکرد

reset font size increase font size

بڕیارێکی نوێی شارەوانیی ناوچەی "وادی بەردە"ی دیمەشق، کە ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بەکەرتی گەشتیاریی‌ و چێشتخانە و کاتبەسەربردنەوە هەیە، ناڕه‌زایی بەرفراوان و مشتومڕی زۆری لەنێوان سورییەکاندا دروستکردووە.

شارەوانیی ئەو ناوچە گەشتیارییە، بڕیارێکی دەرکردووە تێیدا هاتووه‌، پێشوازیکردن لەگروپە گەشتیارییە تێکەڵەکان لە چێشتخانە و شوێنە گەشتیارییەکان قەدەغه‌یه‌، هه‌روه‌ها  ڕێگریی لە لێدانی مۆسیقای بەرز و سەماکردنی تێکەڵ دەکرێت، بەوپێیەی بەکارێکی دوور لەئادابى گشتی وەسیفکردووە.

هەرچەندە شارەوانییەکە جەختدەکاتەوە،  ئەمە سنووردارکردنی ئازادییە شەخسییەکان نییە و تەنها بۆ ڕێکخستنی گەشتوگوزارە بەگوێرەی دابونەریت‌ و بەهاکانی ناوچەکە، بەڵام بڕیارەکە بووەتە جێگه‌ی ڕەخنەی توندی چالاکوانانی سووریا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

زۆرێک لەهاووڵاتیان وڵاتەکە پرسیاری ئەوە دەکەن، کێ پێوەری "ڕەفتاری نەشیاو" دیاریدەکات ‌و چۆن سەما و مۆسیقا بەپێچەوانەی یاسا و نەریت دادەنرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.