ڕاستەوخۆ

ئێران پێنج مەرجی بۆ دانوستاندن دیاری کرد؛ ترەمپیش وەڵامەکەی ئێرانی ڕەت کردەوە

reset font size increase font size

فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسداران ڕایگەیاند، تاوەکو پێنج مەرجی سەرەکیی ئێران جێبەجێ نەکرێت، ناچنە سەر مێزی دانوستان، هاوکات دۆناڵد ترەمپیش وەڵامی ئێرانی بۆ پێشنیازەکانی ئەمریکا ڕەت کردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، محەممەد عەلی جەعفەری، فەرماندەی قەرارگای بەقیەتوڵڵای سوپای پاسداران، لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کرد، بەهۆی نەبوونی متمانە بە ئەمریکا، تیمی دانوستانکاری ئێرانی کۆمەڵێک مەرجی داناوە بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیان.

فەرماندەکەی سوپای پاسداران مەرجەکانی ئێرانی لە پێنج خاڵدا چڕ کردەوە و ڕایگەیاند: "هیچ دانوستاندنێک ناکرێت تاوەکو شەڕ لە هەموو بەرەکاندا کۆتایی نەیەت، سزاکان هەڵنەگیرێن، پارە بلۆککراوەکان ئازاد نەکرێن، زیانەکانی شەڕ قەرەبوو نەکرێنەوە و دان بە سەروەریی کۆماری ئیسلامی لە گەروی هورمزدا نەنرێت".

ئەم لێدوانانە دوای ئەوە دێن کە ئێران لە ڕێگەی پاکستانەوە، وەڵامی پێشنیازە 14 خاڵییەکەی ئەمریکای دایەوە بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییەکان، کە تێیدا واشنتن داوای ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆمی بۆ ماوەی ١٥ ساڵ و پشکنینی کتوپڕی نێودەوڵەتی کردبوو.

لە بەرامبەردا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تروس سۆشیاڵ) وەڵامی تێرانی ڕەت کردەوە و نووسیویەتی: "وەڵامی بەناو نوێنەرانی ئێرانم پێگەیشت، بە تەواوی قبووڵنەکراوە و بە دڵم نییە".

بەگوێره‌ی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ)، گەورەترین خاڵی ناکۆک لە نێوان هەردوو لادا پەیوەندی بە چارەنوسی یۆرانیۆمە پیتێندراوەکەوە هەیە، چونکە تاران داواکاریی واشنتنی بۆ گواستنەوەی ئەو یۆرانیۆمە بۆ دەرەوەی وڵات جێبەجێ نەکردووە.

باشوری کوردستان
نوچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.