چوارچێوەی هەماهەنگی شیعهكان دهڵێ، هەر هێرش و توندوتیژییەک بۆ سەر سەروەری عێراق رەتدەکەینەوە و شهڕ و وێرانكاری زیان به ئابوووری و دۆخی كۆمهڵایهتی دهگهیهنێت.
دەشڵێ، بەزاندنی سنووری ئاسمانیی عێراق و بەکارهێنانی ئاسمان و زەویی وڵاتەکە بۆ هێرشکردن بە تووندی رەتدەکەینەوە.
لەبارەی بەردەوامی هێرشەکانیش باس لهوهدهكهن، بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکان بازنەی شەڕەکە فرانواتر دەکات و خەڵکیش لە شەڕەکەوە تێوەدەگلێنێت، رەنگە ببێتە هۆی دروستبوونی مەترسیی پێشبینینەکراو.
داواش لە هەموو لایەنەکان دەکەن بە زووترینکات هێرشەکانیان رابگرن و بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و رێگە دیپلۆماسییەکان بەکاربهێنن، داواش لە وڵاتانی ناوچەکە دەکهن رۆڵی مێژووی خۆیان ببین و خەڵکەکەیان لە ئاژاوە بپارێزن.