ئەمینداری گشتیی عەسائیب ئەهلی حەق رایگهیاند، خامنەیی لە ئەنجامی دەستدرێژییەکی ناپاکانەی زایۆنی-ئەمریکی بە سەرکردایەتیی "ترەمپی تاوانباری تیرۆریست و نەتەنیاهۆی 'جەلادی دڕندە" شەهید بووە
ئەمڕۆ یەکشەممە خەزعەلی لە راگەیێندراوێکدا، خامنەیی بە "ئازاترین سەید، زاناترین، پێشەوای موسڵمانان و سەروەری بەرگریکاران" ناوبردوه و ئاماژەی بەوەکردووە، لە "مانگی پیرۆزدا (مانگی رەمەزان)، بە رۆژووەوە و لە کاتی بەرەنگاربوونەوەی ستەمکارانی زەوی" گیانی سپاردووە.
ئەمینداری گشتیی عەسائیب ئەهلی حەق وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارەی خۆی، سەرەخۆشی لە "ئیمامی زەمان، مەرجەعە باڵاکان، زانایان، خێزانی کۆچکردوو و سەرجەم ئازادیخوازانی جیهان" کردووە.
لە کۆتایی راگەیێندراوەکەیدا هاتووە، "داواکارین لە خودای گەورە خوێنی پاکی ئەو بکاتە مەشخەڵ و منارەیەک بۆ رێبوارانی رێگەی حەق، سەرکەوتن بەسەر دەستدرێژیکاراندا بە نسیبی برایانمان لە کۆماری ئیسلامی ئێران بکات."