دەسەڵاتى فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق بڵاوى کردەوە، داخستنی ئاسمانیی عێراق، بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێری دسکە درێژ کرایەوە و هاتن و چوون و ترانزێت ڕادەگیرێت.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق بڵاویکردەوە،
داخستنی ئاسمانیی عێراق، بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە، بۆیە هاتن و چوون و ترانزێت ڕادەگیرێت.
بڕیارەکە لە ئەمڕۆوە چووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە تا کاتژمێر ١٢ـى نیوەڕۆى ڕۆژى چوارشەمە بەردەوام دەبێت.
ئاماژە بەوەش کراوە، ئەم بڕیارە لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی بەردەوامی دۆخی ئەمنیی و پێشهاتەکانی ناوچەکەیە، بەپێی پێشهاتە نوێیەکان هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێتەوە.