ڕاستەوخۆ

زانیاری نوێ لەبارەی دۆسیەی گوڵستان دۆکو ئاشکرا بوو

reset font size increase font size

سەبارەت بە دۆسیەی بێسەروشوێنبوونی گوڵستان دۆکو خوێندکاری زانکۆی مونزور، ئاژانسی (ژن نیوز) زانیاری نوێی لە سەر تۆمارەکانی تاوەری پەیوەندی بڵاوکردەوە. بەگوێرەی زانیارییەکان بێت، ئەو گومانانەی لەسەر تێوەگلانی بەرپرسانی ئەو کاتەی دێرسیم هەبوون، بەهێزتر دەبن.

تۆمارەکان دەریدەخەن، کە گوڵستان دۆکو هەرگیز نەچووەتە سەر ئەو پردەی دەسەڵاتداران بانگەشەیان بۆ دەکرد، کە لێیەوە خۆی فڕێ داوەتە ناو ڕووباری مونزور. ئەمەش تەواوی ئەو گێڕانەوەیە پوچەڵ دەکاتەوە، کە ساڵانێکە وەک خۆکوشتن بە ڕایگشتی نیشان دەدەن.

زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، لە 18ـی کانوونی دووەمی 2020 دوای بێسەروشوێنبوونی گوڵستان، تونجای سۆنەل پارێزگاری ئەو کاتەی دێرسیم، سیم کارتی بۆ پۆلیسێکی پێشووی ئەنقەرە بە ناوی (گۆخان ئەرتۆک) ناردووە. لە هەمان کاتدا چەند نامەیەک لە کۆمپانیایەکی پەیوەندی و چەند لایەنێکی دیکەوە بۆ مۆبایلەکەی گوڵستان نێردراون و زانیارییەکانی تاوەرەکە دەریدەخەن، نامەکان بە تەواوی گەیشتوونەتە مۆبایلەکە.

ئەمە بەو واتایەیە، کە مۆبایلی گوڵستان دۆکو تا کاتژمێر 6:45ـی ئێوارەی ڕۆژی بێسەروشوێنبوونی کراوە بووە. چالاکبوونی سیم کارتەکەشی دوو ئەگەر دەخاتە ڕوو، یان ئەوەتا گوڵستان تا ئەو کاتە لە ژیاندا مابوو، یاخود یەکێک لەو کەسانەی بەرپرسە لە بێسەروشوێنکردنی، سیم کارتەکەی بەکارهێناوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.