دۆناڵد تره‌مپ فه‌رمانی به هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا كردووه ته‌قه له هه‌ر كه‌شتییه‌كی ئێرانی بكه‌ن بیه‌وێت مینی ده‌ریایی له گه‌رووی هورمز بچێنێت.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له پۆستێكدا له تروس سۆشیال ڕایگه‌یاند، به ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵی گه‌رووی هورمزیان كردووه، به بێ مۆڵه‌تی ئه‌وانیش ڕێگه به هیچ كه‌شتییه‌ك نادرێت به گه‌رووه‌كه‌دا تێپه‌ڕێت.
ڕاشیگه‌یاند، هه‌رچه‌نده سه‌رجه‌م كه‌شتییه‌كانی ئێران كه ژماره‌یان 159 كه‌شتیی بوون نوقمی ژێر ئاوكراون، به‌ڵام فه‌رمانی به هێزه‌كانیان كردووه له گه‌روی هورمز هه‌ر كه‌شتییه‌كی ئێرانی گه‌وره یان بچوك بیه‌وێت مین بچێنێت، لێی بده‌ن و نوقمی ژێر ئاوی بكه‌ن.
ده‌شڵێت، كه‌شتییه تایبه‌ته دژه مینه‌كانیان كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز له مین پاك بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌و كاره پێویستی به هه‌وڵ و كاركردنی زیاتر هه‌یه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكاش ڕایگه‌یاند، له زه‌ریای هیندی ده‌ستیان به سه‌ر كه‌شتییه‌كی نه‌وت هه‌ڵگری ئێرانی‌دا گرتووه كه ده‌یویست نه‌وت به قاچاغ بگوازێته‌وه.
له پۆستێكی دیكه‌دا دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ڵێت، ئێستا له نێو ئێران‌دا ململانێیه‌كی توند هه‌یه له نێوان توندڕه‌وه‌كان و میانڕه‌وه‌كاندا، هه‌ر بۆیه ئێستا ئێران نازانێت كێ سه‌ركرده‌یه‌تی.