په‌رله‌مانی عێراق داوا له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی ده‌كات پابه‌ندی واده ده‌ستورییه‌كان بێت و كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا داوای له گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانیی كرد کە هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كانه، چیتر كات به فیڕۆ نه‌ده‌ن و پابه‌ندی واده ده‌ستورییه‌كان بن بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه و دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق داواشیكرد، سه‌رۆكوه‌زیرانی ڕاسپێردراو ده‌ستوبرد بكات له پێشکەشکردنی پێكهاته‌ی وه‌زاریی و به‌رنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی.
بە گوێرەی داواکارییەکەی سەرۆکی پەرلەمان، دەبێت سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو لانیکەم 48 کاتژمێر پێش وادەی دانیشتنی دەنگدان، ناوی وەزیرەکان و بەرنامەی کارەکەی پێشکەش بە سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکات، تاوەکو دەرفەتی پێویست بۆ هەڵسەنگاندنیان هەبێت.