ڕاستەوخۆ

وەزیری سەرچاوەکانی ئاو: لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی لەگەڵ تورکیا چەندین بەنداو لە عێراق جێبەجێ دەکرێن

reset font size increase font size

وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ئامارە نوێیەکانی بڕی ئاوی کۆگاکراو و پێویستییەکانی وڵاتی خستەڕوو، هاوکات ڕێککەوتنە مۆرکراوەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ شی کردەوە.

دۆخی ئاو و پێویستییە ساڵانەیییەکان موسەنا تەمیمی، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق لە میانەی بەشداربوونی لە بەرنامەی "مەشهەد"دا ڕایگەیاند: عێراق ساڵانە پێویستی بە 50 ملیار مەتر سێجا ئاو هەیە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ئاودێری و خواردنەوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوودا تەنها 27 ملیار مەتر سێجا ئاو لە کۆگاکانی وڵاتدا بمێنێتەوە.

پرۆژەی بەنداوەکان لەگەڵ تورکیا و پەیوەندییە هەرێمییەکان سەبارەت بە هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی هاوسێ، وەزیری سەرچاوەکانی ئاو ڕوونی کردەوە کە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی چوارچێوەیی لەگەڵ تورکیا، چەندین بەنداو جێبەجێ دەکرێن و بەشی یەکەمی پرۆژەکانیش ئاستی ئاودێری لە عێراق لە 35٪ـەوە بۆ 80٪ بەرز دەکەنەوە.

موسەنا تەمیمی جەختی لەسەر گرنگیی هەبوونی پەیوەندیی باش لەگەڵ تورکیا کردەوە و گوتی: "قەیرانە سیاسییەکان کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر ڕێژەی داهاتی ئاوی عێراق هەیە."، هەروەها ئاشکرای کرد کە هەماهەنگی بەردەوام لەگەڵ حکومەتی سوریا هەیە بۆ دیاریکردنی بەشەئاو، هاوکات هەوڵە کارگێڕییەکان بۆ چارەسەرکردنی دۆخی ئاوی زۆنگاوەکان (ئەهوار) بەردەوامن.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.