ڕاستەوخۆ

تورکیا بە نایاسایی 121 هاوڵاتیی دەستبەسەرکراوی سەرێکانیی بۆ خاکەکەی گواستووەتەوە

reset font size increase font size

پاش ڕادەستکردنی چوار گەنجی دیکەی کورد بە دەوڵەتی تورکیا، دۆسیەی ئەو هاووڵاتیانەی سوریا کە لە سەرێکانییەوە بەرەو تورکیا دەگوازرێنەوە و لەوێ دادگایی دەکرێن، جارێکی دیکە بووەوە بە ڕۆژەڤی میدیاکان.

کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی "تائازور" و چالاکوانانی بواری مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایان کردووە، لە ساڵی 2019ـەوە تا ئێستا، دەوڵەتی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە لە ناوچەکانی سەرێکانی، 121 کەسیان دەستبەسەر کردووە و بۆ ناو خاکی تورکیا گواستوویانەتەوە.

بە گوێرەی بەڵگەنامەکانی ئەم کۆمەڵەیە، تەنیا لە ساڵانی دواییدا 890 کەس ڕفێندراون کە 92 ژن و 56 منداڵیان تێدایە و چارەنووسی 346 کەسیشیان تا ئێستا نادیارە. هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، لەناو تورکیادا سزای زیندانی لە نێوان 13 ساڵ تا زیندانی هەتاهەتایی بەسەر 62 کەس لەو دەستبەسەرکراوانەدا سەپێندراوە.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ جەخت دەکەنەوە، گواستنەوەی هاوڵاتیانی سوریا بۆ تورکیا و دادگاییکردنیان لە دادگاکانی ئەو وڵاتە، پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و سەروەریی خاکی سوریایە.

جێگەی ئاماژەیە، لە 4ـى نیساندا چوار گەنجی کورد لە گوندەکانی سەرێکانی لەلایەن گروپێکی چەکدار بە ناوی "پۆلیسی سەربازی"یەوە ڕفێندران و ڕادەستی تورکیا کران.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.