ڕاستەوخۆ

بەهۆی تەقینەوەی تەنکییەکی گاز لە پێنجوێن دوو کەس گیانیان لەدەستدا

reset font size increase font size

لە ڕێگەی نێوان قەزای پێنجوێن و مەرزی نێودەوڵەتیی باشماخ، تەقینەوەی تەنکییەکی گاز ڕوویدا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا، کە یەکێکیان خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.

ڕووداوەکە لەسەر ڕێگەی سەرەکیی نێوان پێنجوێن و باشماخ تۆمار کراوە؛ تانکییەک کە وەک کۆگەیەکی گازوایل لەسەر شەقامەکە ڕاگیرابوو، ئاگری تێبەربووە و تەقیوەتەوە، و لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.

لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستی پێکردووە.

سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی سلێمانی بە (نووچە تیڤی) ڕاگەیاند، لە ڕووداوەکەدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە؛ یەکێکیان گەنجێکی تەمەن 25 ساڵە و خەڵکی پێنجوێنە کە تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کراوەتەوە، و قوربانییەکەی دیکەش تەمەنی 30 ساڵە و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، کە تەرمەکەی بۆ پزیشکی دادی سلێمانی گواستراوەتەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.