ڕاستەوخۆ

گۆڤاری "ژن و کار" بۆ ئابووریی ژنان لە ئامەد لەسەر کار دەستپێدەکات

reset font size increase font size

ئەمڕۆ، ئەنجومەنی ژنانی بازرگانیی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی ئامەد (DTSO)، بە دروشمی «بە بوێری و بڕیارەوە گەشە دەکەین، بە هاوکاری و پشتگیریکردن بەهێز دەبین»، لە مەراسیمێکدا لە سەنتەری داهێنانی گۆشت (گاستڕۆ ئینۆڤەیشن)، یەکەمین ژمارەی گۆڤاری "ژن و کار - Jin û Kar "ی تایبەت بە ئابووریی ژنان بڵاوکردەوە و ناساند.

گۆڤارەکە بڕیارە ساڵ جارێک بە دوو زمانی کوردی و تورکی دەرچێت و لە مەراسیمی ناساندنیدا، ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی کارساز و خاوەنکار، نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئامادە بوون.

لە دەستپێکی مەراسیمەکەدا، ئایشەگول داملەکایا، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی بازرگانی ڕایگەیاند، ئامانجیان لە دەركردنی ئەم گۆڤارە تەنها گێڕانەوەی چیرۆکی سەرکەوتنی ژنان لە جیهانی کاردا نییە، بەڵکو دروستکردنی بۆشاییەکی بەهێزی هاوکارییە کە تێیدا ژنان هێز لە یەکدی وەرگرن، ئەزموونەکانیان بگۆڕنەوە و ڕێگەی نوێ بۆ یەکدی بکەنەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە گۆڤارەکە پێشکەش بە یادی هەریەکە لە نێڤین ئێل، فەردا جەمیلۆغڵو و شەمسە ئۆزار کراوە کە ڕۆڵی گرنگیان لە خەباتی ئازادی و یەکسانیی ژناندا هەبووە.

لای خۆیەوە، ئارزو سونار، ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤارەکە جەختی لەوە کردەوە کە "ژن و کار" دەبێتە پلاتفۆرمێکی زیندوو بۆ ئەوەی ژنان دەنگی خۆیان لە بوارەکانی ئابووری و سێکتەری کاردا ببیسترێن و لەژێر ئامانجە هاوبەشەکاندا کۆببنەوە.

هەروەها فیلیز ئێکینگەن، سەرۆکی ئەنجومەنی ژنانی بازرگانی، خۆشحاڵی خۆی بەم هەنگاوە دەربڕی و ڕایگەیاند، ئەم کارە دەبێتە هەنگاوێکی گرنگ بۆ پاراستنی ئەو ئەزموون و یادەوەریانەی کە لە ماوەی ڕابردوودا لە ڕێگەی خەباتی ئابووریی ژنانەوە دروست بوون و گۆڕینیان بۆ ئەرشیفێکی هەمیشەیی. مەراسیمەکە بە دروشمی «ژن، ژیان، ئازادی» و پێشکەشکردنی گوڵ بەو ژنانەی لە دەرکردنی گۆڤارەکەدا ڕۆڵیان هەبووە، کۆتایی هات.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.