- بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تاران کۆبووەوە و لە دیدارەکەدا، کە وەفدێکی باڵای یەکێتی ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان و پێشهاتە سەربازییەکانی ناوچەکە کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لەوە کردەوە کە کێشەکان پێویستیان بە چارەسەری ئاشتییانە و دیالۆگی بەردەوام هەیە، و هەوڵەکانی یەکێتیی بۆ چەسپاندنی ئاشتی و هێورکردنەوەی گرژییەکان دووپات کردەوە؛
ئاماژەی بەوەش دا کە هەرێمی کوردستان ڕێز لە ئاسایش و سەروەریی وڵاتانی دراوسێ دەگرێت و مێژوویەکی دێرین لەگەڵ گەلی ئێراندا هەیە.
لای خۆیەوە، وەزیری دەرەوەی ئێران پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی سەرۆکی یەکێتی و حیزبەکەی لە پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکەدا دەربڕی.