لە هەنگاوێکی نوێدا، تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس هێمای شین، لەسەر لاپەڕەی بەشێک لە بەرپرسانی پلە باڵای حکومەتی ئێران لادهبات كه بە واتای سەلماندنی شوناس و پشتیوانیی لەلایەن تۆڕەکە ئەژمار دەکرێت.
له ئێستادا هێمای شین، لەسەر لاپەڕی تایبەتی هەریهكه لە (عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوە و غوڵامحسێن موحسێنی ئێژەیی، سەرۆکی دەزگای دادوەریی و عەلی لاریجانی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و هەروەها جەواد زەریف، وەزیری پێشووی کاروباری دەرەوەی ئێران)، لابراوە.
ئەم بڕیارە دوای بڵاوکردنەوەی راپۆرتێکی ماڵپهڕی "وایرێد" دێت کە ئاشکرایکردووە، کۆمپانیای ئێکس بە فرۆشتنی ئەکاونتی "پریمیۆم" بە بەرپرسانی باڵای ئێران، یاسای سزاکانی سەر ئێرانی پێشێلکردووە.
هەروەها راپۆرتەکە ئاماژەی بە ناکۆکی لە رەفتاری ئیلۆن ماسک دەکات كه خاوهنی تۆڕی ئێكسه، چونكه لەکاتی ناڕەزایەتییەکانی ئێران، پشتیوانیی لە خۆپیشاندەران کردووە، بهڵام کۆمپانیاکەی خزمەتگوزاری پێشکەش بە بەرپرسانی حکومەتی ئێران دەکات، پێدەچێت سڕینەوەی هێمای شینی بهرپرسهكانی ئێران، هەنگاوی راستەوخۆی ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە بێت بۆ رێگریكردن لە کاردانەوەی یاسایی له دژیان.