گوتەبێژی قەرارگای ناوەندیی خاتمولئەنبیا ڕایگەیاند، لە شەپۆلی حەوتەم و هەشتەمی هێرشەکانیاندا چەندین بنکەی سەربازیی ئەمریکایان لە وڵاتانی کەنداو و هەرێمی کوردستان کردووەتە ئامانج و تاوەکو ئێستا بوونەتە هۆی کوژران و برینداربوونی 560 سەربازیی ئەمریکی.
ئیبراهیم زولفەقاری، گوتەبێژی قەرارگای ناوەندیی خاتمولئەنبیا لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ئاماژهی بۆ ئهوهش كرد، بە دوو موشەکی بالیستی، شوێنی جێگیربونی سەربازانی ئەمریکایان لە بەحرێن پێکاوە و چەندین هێرشی دیکەیان کردووەتەسەر بنکەی سەربازیی دیکە لە ناوچەکە.
باسی لەوەشکرد، چەندین هێرشیان کردووەتەسەر کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئابراهام لینکۆڵنی ئەمریکی و بنکەی سەربازیی ''ئەلسەلام'' و ''محەممەد ئەلئەحمەد''ـی ئەمریکا لە كوهیت.
قەرارگای ناوەندیی خاتمولئەنبیا بەرزترین ناوەندی بڕیاردانی سەربازییە لە ئێران، کە هەماهەنگیی نێوان ئەرتەش و سوپای پاسداران دەکات.