ڕاستەوخۆ

ئێران: خوێندکارانی بیانی دەتوانن بەبێ مۆڵەت بگه‌ڕێنه‌وه‌ وڵاتی خۆیان

reset font size increase font size

 ئاژانسی هەواڵی ئیلنای ئێرانی بڵاویکردەوە، سەرۆکی ڕێکخراوی کاروباری خوێندکاران ڕایگەیاندووە، سەرجەم خوێندکارانی بیانی ناو ئێران، دەتوانن بەبێ بوونی مۆڵەت ئێران جێبهێڵن و بگەڕێنەوە وڵاتەکانیان.

 سەعید حەبیبا، سەرۆکی ڕێکخراوی کاروباری خوێندکاران لە ئێران ڕایگەیاند، پێویستە سەرجەم زانکۆکان هاوکاری تەواو لەگەڵ خوێندکارانی بیانی بکەن بۆ ئەوەی وڵات بەجێبهێڵن.

گوتوشیه‌تی، كاتی جێگره‌وه‌ش بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی وەرزی و تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ و بەرگریی لە تێزەکانیان ڕابگەیەنن.

هەروەها پێویستە خوێندکارانی بیانی بە تەواوی لە بڕیارە پەیوەندیدارەکان بە شێوەیەکی وەرزی و لە کاتی گونجاودا ئاگاداربکرێنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.