ڕاستەوخۆ

دۆناڵد ترەمپ: ئەحمەد شەرع پیاوێکی سادە و بێ زیان نییە و خۆی ڕووبەڕوی حزبوڵا دەبێتەوە

reset font size increase font size

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی چاوەڕواننەکراودا ڕایگەیاند، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی نوێی سوریا دەتوانێت خۆی ڕووبەڕووی حیزبوڵڵای لوبنانی ببێتەوە.

 ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەر ئیسرائیل نەتوانێت بەبێ کوشتنی خەڵکی سڤیل ئەو کارە بکات، ئەوا سوریا خۆی ئەنجامی دەدات.

لە پەراوێزی لووتکەی کۆمەڵەی حەوت (G7)، دۆناڵد ترەمپ ستایشی ئەحمەد شەرع ، سەرۆکی ئێستای سوریای کرد کە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد دەسەڵاتی گرتووەتە دەست و رایگەیاند، ئەو "کارێکی سەرسوڕهێنەر" دەکات.

سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیل و پرسی حیزبوڵڵا وتی: "ئەگەر ئیسرائیل نەتوانێت بەبێ کوشتنی هەموان کارەکە (دژی حیزبوڵڵا) ڕاپەڕێنێت، ئەوا ئەو (ئەحمەد شەرع) کارەکە دەکات؛ سوریا ئەو کارە ئەنجام دەدات."

ترەمپ ئاماژەی بەوەش کرد، سەرۆکی نوێی سوریا کە پێشتر چەکدارێکی ئۆپۆزسیۆن بووە، "پیاوێکی سادە و بێ زیان نییە" و گوتی: "شەرع زۆر لە ڕوبەڕوبونەوەی حیزبوڵڵادا باشە (شارەزایە لەگەڵیان)، حەزی لێیان نییە."

ئەم لێدوانانەی ترەمپ لە کاتێکدان کە بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیلەوە، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی سڤیل دەبنە قوربانی، بەو هۆیەشەوە واشنتن دەیەوێت لایەنە هەرێمییەکان ڕۆڵ بگێڕن لە کەمکردنەوەی پشێوییەکان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.